كۆماریەكان بۆ هێرشكردنە سەر ئۆباما دژی ئیسلام دەدوێن
دۆناڵد رامسفێڵد كه له سه‌رده‌می جۆر ده‌بڵیو بوش و داگیركارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان و عێراق وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته بوو، له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ \"داوای لێبووردنە به‌رده‌وامه‌كانی ئۆباما وای له ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان کردووە هەر رۆژێك به‌نێوی خوا خەڵک بکوژن، یان به بۆنه‌ی نووسینه ئازاده‌كان، یان به‌بۆنه‌ی فیلم و كاریكاتێرێكه‌وه \"".
رامسفێڵد ده‌ڵێ ئیسلامییەكان ئه‌وها بیر ده‌كه‌نه‌وه كه نیوەی دانیشتووانی جیهان نابێ بەشداری ژیانی ئابووری و گشتی بكه‌ن (مه‌به‌ستی له ئافره‌ته)، ئیسلامییه‌كان وه‌كو ئیبلیس ته‌ماشای ئیسرائیل ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌نێویان ببه‌ن، ئه‌وان دانایی و زانست و داهێنان دەگەڕێننه‌وە بۆ سەدەی حەفتەمی زاینی، دژی ئازادی تاکەکەسی و ئازادی ئابوورین، ئه‌وان چێژ له مردن وه‌رده‌گرن \"".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئۆباماشه‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری دووه‌م، ده‌ڵێ \""ئۆباما سه‌رۆكێكی شكستخواردووه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و شایه‌نی ئه‌و پێگه‌یه نییه، ئه‌و له‌خۆیه‌وه گوتوویه‌تی سنوور بۆ ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان داده‌نێ و هاوكاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت \"".
-باس‌نیوز"
