جۆرجیا.. پارتی فەرمانرەواو ئۆپۆزسیۆن بەجیا سەرکەوتنی خۆیان لەهەڵبژاردنەکان راگەیاندووە

جۆرجیا.. پارتی فەرمانرەواو ئۆپۆزسیۆن بەجیا سەرکەوتنی خۆیان لەهەڵبژاردنەکان راگەیاندووە
2 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– هەریەک لەپارتی دەسەوڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنی جۆرجیا سەرکەوتنی خۆیان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵات راگەیاند بەبێ گۆێدان بە دەرئەنجامی سەرەتایی کە ئاماژە بەپێشکەوتنی ئۆپۆزسیۆن دەکات.
ئەمەو دوای جیاکردنەوەی لەسەدا دوانزەی دەنگەکان پارتی خەونەکانی جۆرجیا توانیویەتی لەسەدا پەنجاو چواری دەنگەکان بەدەست بهێنێت لەبەرامبەردا پارتی نەتەوەیی یەکگرتوو لەسەدا چل و یەکی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
ئەمەو لەلایەن خۆیانەوە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی خەونی جۆرجیا دەستیان بەئاهەنگ گێران و گردبوونەوەی جەماوەری کردوە وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردنەکان.
لەلایەن خۆیەوە لیژنەی ناوەندی پرۆسەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند چاوەرواندەکرێت درەنگانێکی ئەمرۆ دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنرێت.
. شایەنی وتنە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن بیدزینا سەرمایەدارترین کەسی جۆرجیا بەرێوەدەبرێت رایگەیاند ئەم گۆرانکاریەی چاوەرواندەکرێت بۆ یەکەم جارە لەمێژووی ئەم وڵاتە روودەدات کەوا حکومەت لەرێگەی هەڵبژاردنەوە بگۆردرێت و بەرووداوێکی مێژووی دادەنرێت لەجۆرجیا و بەپیتی زێرین تۆمار دەکرێت لەمێژووی وڵاتدا.
Top