ئەمەریکا، 45 ملیۆن دۆلار یارمەتى بە ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەدات

ئەمەریکا، 45 ملیۆن دۆلار یارمەتى بە ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەدات
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، واشنگتۆن بڕیاریداوە بڕى 45 ملیۆن دۆلارى دیکە یارمەتیى ماڵى بدات بە هێزە مەدەنییەکانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بۆ دابین کردنى پێداویستییە مرۆییەکانى خەڵکى سووریا.

هیلارى کلینتۆن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا، لە پەڕاوێزى کۆبوونەوەى ساڵانەى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، بە ئاژانسەکانى هەواڵى راگەیاند، ئەمەریکا بڕى 45 ملیۆن دۆلارى دیکە یارمەتى بە ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەدات.
کلینتۆن گوتى بڕى 30 ملیۆن دۆلار لەم یارمەتییە بۆ دابین کردنى پێداویستییە مرۆییەکان تەرخان دەکرێت و 15 ملیۆن دۆلاریش تایبەت بە ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەبێت جگە لە ئۆپۆزسیۆنى چەکدار.
Top