ئەمڕۆ كۆسۆڤۆ سەربەخۆیی تەواوەتی رادەگەیێنێت
مه‌راسیمی كۆتایی كاری لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی كۆسۆڤۆ، ئه‌مڕۆ له پریستینای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دامه‌زراوه هه‌رێمییه‌كانی وڵاته‌كه، ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن.
كۆسۆڤۆ له ساڵی 2008، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی كردنی حكوومه‌تی سربیا، سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند و له‌و كاته‌وه، لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رانی 25 وڵات، به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رچی لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵات راده‌ستی هێزه هه‌رێمییه‌كانی وڵاته‌كه ده‌كات، به‌ڵام سه‌ربازانی ئاشتیپارێزی سه‌ر به ناتۆ و نوێنه‌رانی تایبه‌تی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، له كۆسۆڤۆ ده‌مێننه‌وه.
