توركیا: عێراق فڕۆكه‌یه‌كی خستووینه‌ته خواره‌وه
سایتی (حوڕه‌یه‌ت دێیلی نیوز) له‌زاری (عیسمه‌ت یه‌ڵماز)ه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا تاوه‌كو ئێستا، سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه، وتیشی:\"ساڵی (1996) یۆنان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیای خستووه‌ته خواره‌وه\"".
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له‌جۆری (F-100) له‌ساڵی (1983)دا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه‌و له‌و ڕووداوه‌دا فڕۆكه‌وانه‌كه سه‌لامه‌ت بووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیا، وتیشی:\""ئه‌و كاته ڕووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كرا‌و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه\"".
ڕۆژی (12) مانگی (حوزه‌یران)ی ئه‌مساڵیش، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی توركیا له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوریاوه خرایه خواره‌وه."
