سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، جێگه‌یان گۆڕیه‌وه
رێ‌وڕه‌سمی سوێندخواردنی ڤلادمیر پوتین، و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی رووسیا، له كۆشكی كرملین به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، بۆ سێهه‌مین جار پۆستی سه‌رۆككۆماریی وه‌رگرته‌وه.
سه‌رۆككۆماری نوێی رووسیا، دوای سوێندخواردن، مێدوێدێڤی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، له ئه‌مڕۆوه به ره‌سمی كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پوتین و مێدوێدێڤ، ماوه‌ی 24 ساڵه وه‌ك سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر پوتین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مجاره‌ی ته‌واو بكات، له دوای ستالین، ته‌نیا سه‌رۆكی رووسیایه كه زۆرترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سوێندخواردنی پوتین و به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به چاكسازیی ئابووری و داوای یه‌كگرتوویی له خه‌ڵكی رووسیا، خۆپیشاندانی نه‌یارانی پوتین له نزیك كۆشكی كرملین كه‌وته به‌ر هێرشی هێزی پۆلیس و زیاتر له 400 كه‌س ده‌ستگیر كران.
