دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو، له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، دانوستانه‌كانی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له مانگی نیسانی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئۆغڵو له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی توركیا هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌نی دانوستانه‌كان خوازیار بن، توركیا ئاماده‌یه میوانداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا (DW)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه سه‌باره‌ت به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان قسه ده‌كه‌ن یان نا.
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، له جنێڤ داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ گرووپی دانوستانكاری 5+1، سه‌باره‌ت به قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
