مافی مرۆڤ: دوێنێ 56 كەس بە فیشەكی ئەمنی سووریا كوژران
دوێنێ هەینی، چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریا ڕایانگەیاند كە بەیانیی هەینی، حمس توندترین بۆردومانی بەخۆیەوە بینی بە بەراوردی 14 رۆژی ڕابردوو.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، بورهان غەلیون، ڕایگەیاندووە كە رژیِمی سووریا \"كەمام\""ـی خۆپارستن لە گازی ژەهراوی بەسەر سوپاكەی لە حمس دابەش كردووە. بە بڕوای غەلیون ئەم دابەشكردنی \""كەمام\""ـەیە بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە ڕژێمی ئەو وڵاتە لە توانایدایە تاوانی گەورە بەرانبەر بە هاووڵاتیان ئەنجام بدات.\"" جەزیرە نێت وای نووسیوە
بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە لایەن چالاكوانانی سووریاوە بڵاو دەبنەوە ئاماژە دەدەن كە سەرباری هەموو ئەو بۆردوومانەی سوپای سووریا بۆ سەر شار و كوشتنی هاووڵاتیانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان، كە داوایان دەستبەرداربوونی ئەسەدە لە دەستەڵات بەردەوامە.
خۆپێشاندانەكانی سووریا و سەركوتكردنی هاووڵاتیان لە حكوومەتی ئەو وڵاـەوە كە 11 مانگە درێژەی هەیە، بوون بە هۆكارێك هەندێكی پایتەخت و شارەكانی وڵاتانی عەرەبی و لە نێویاندا فەللوجەی عێراق وەك هاوسۆزی و پشتیوانیی شۆڕشی سوویا دوێن هەینی خۆپێشاندانیان ئەنجام دا."
