خاتوو ناڤی پیلای كۆمسیاری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌شه‌كوژیه‌ی له سوریا ده‌كرێت ده‌گاته ئاستی تاوانی جینۆساید‌و پێویسته ئه‌و كه‌یسه ره‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بكرێت.له‌میانه‌ی دانیشتنێكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا پاش ئه‌وه‌ی خاتوو پیلای ئه‌و لێدوانه‌ی دا، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌ی له‌و لێدوانه گرت و راشیگه‌یاند: پێشنیازی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ سوریا گاڵدانی تیرۆره و وتیشی راسته وڵاته‌كه‌ی گیرۆده‌ی كێشه‌یه به‌ڵام له‌توانایدا هه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.لای خۆشیه‌وه ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستی ره‌تكرده‌وه،كه تیایدا دوای له‌تیرۆریستانی سه‌ر به‌رێكخراوه‌كه‌ی كردووه روو له سوریا بكه‌ن بۆ دژایه‌تی كردنی دیمه‌شق.