UN: ره‌نگه‌ په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوریا به‌ جینۆساید دابنرێت

UN: ره‌نگه‌ په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوریا به‌ جینۆساید دابنرێت
دوو راوێژكاری بان كی مۆن، سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رژێمی سوریایان له‌وه‌ ئاگادار كرده‌وه‌،كه‌ ره‌نگه‌ هێرش و په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان له‌خانه‌ی جینۆسایدو تاوانی دژه‌ مرۆییدا دابنرێت.
هاوكات وه‌فدی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پرۆژه‌ یاسایه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیكردن له‌ پلانه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه‌ له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشداله‌باره‌ی كۆتایی هات به‌ ره‌وشی ناهه‌واری سوریاپێشنیازی كردبوو ، خسته‌ڕوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ كه‌ له‌دوو باره‌گای سه‌ربازیی و ئه‌منی له‌شاری حه‌له‌بی سوریا روویاندا، كوژرانی 28 كه‌س و برینداربوونی 235ی تری لێكه‌ته‌وه‌ ز ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌قینه‌وه‌كانی خسته‌ ئه‌ستۆی رژێمی دیمه‌شق و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌كانیان به‌كاری تیرۆریستی دایه‌ قه‌ڵه‌م.
Top