حمس لەژێر بۆردومانی چڕی سوپایە و تەنیا ئەمڕۆ دەیان کوژراوی لێکەتووەتەوە
پەیامنێری کەناڵی عەرەبییە رایگەیاند, سوپای سووریا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی و بە چڕی کەوتووەتە بۆردومانکردنەوەی شاری حمس, بە تایبەت گەڕەکەکانی بابا عەمرو, خالیدیە و بەیازە کە بۆ پێنجەمین رۆژە لەسەر یەک بۆردومانی ئەو ناوچانە بەردەوامە و بە ھۆیەوە زیاتر لە ٣١ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لەلایەن خۆیەوە دەستەی گشتیی شۆڕشی سووریا کوژرانی دەیان کەسی راگەیاند کە دەرئەنجامی ئەو بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر شاری حمس دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە.
ھەروەھا بانگەوازی بەدەنگەوە چوونی بە پەلە دەکات بۆ رزگارکردنی بریندارەکان کە بەھۆی کەمیی فریاگوازیی سەرەتایی دووچاری گرفت ھاتوون.
