بۆ ئازادکردنی سوریا ئەنجوومەنی شۆڕشی سەربازی راگەیەندرا

بۆ ئازادکردنی سوریا ئەنجوومەنی شۆڕشی سەربازی راگەیەندرا
فەرماندە سەربازییەکانی لە سوپای حکوومەتی سوریا جودا بوونەتەوە, پێکھێنانی ئەنجوومەنی شۆڕشی سەربازیان راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا ئەم ھەنگاوەیان بە رابوونێکی ئازادی سەرتاسەری سوریا وەسفدەکەن.
لە بەیاننامەکەیاندا ھاتووە, ئەنجوومەنەکە بە سەرۆکایەتی عەمید روکن مستەفا ئەحمەد شێخ دەستبەکار و چالاکییەکانی دەکات, بەو پێیەی ئەحمەد شێخ گەورەترین پلەی سەربازییە لە سوپای حکوومەتی سوریا جودا بۆتەوە.

بڕیار پێکھێنان و راگەیاندنی ئەنجوومەنی شۆڕشی سەربازیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو رەوشە نالەبارەی ئێستای خەڵکی سوریا تێدایە و لەگەلڕ ئەو بەرھەڵستیەی ھەر یەک لە رووسیا و چین بە بەکارھێنانی ڤیتۆ دژ بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەستانەوە کە بڕیارە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی بۆ ئیدانە نەکردنی حکوومەتی سوریا پێشکەش کرابوو.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا, ئەنجوومەنی شۆڕشی سەربازی سوریا ھەر یەک لە ئێران و خزبوڵا تاوانبار دەکات بە ھاوبەشبوونیان لە کوشتنی راستەخۆی مندالڕ و ئافرەتانی سوریا بەدەستی ھێزە سەربازییەکانی حکوومەت.

ھەروەھا ئەنجوومەنی شۆڕش رایدەگەیەنێت کە ئەنجوومەنەکەیان بە شێوەیەکی رێکخراوەیی پێکھاتووە و داوای ھاوکاریی و ھەماھەنگی لە وڵاتانی دۆستی گەلی سوریا دەکات لە پێناو بڕ کردنی رێگەی ئازادی.
Top