ئه‌مریكا خۆی بۆئه‌گه‌ری روو به‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

ئه‌مریكا خۆی بۆئه‌گه‌ری روو به‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ئاماده‌ ده‌كات
كه‌شتی گه‌لی ئه‌مریكی به‌سه‌رپه‌رشتی \" ئینته‌ر برایز\"" له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی ڤرجینیا سه‌رگه‌رمی مه‌شق و راهێنانه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانیش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ئه‌و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ بۆ خۆ ئاماده‌كردنی هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر روو به‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دژی ئێران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نته‌رفاكس بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌و مه‌شق و راهێنانه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و چاودێرانی سه‌ر به‌ 12 ده‌وڵه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن."
Top