ئەنجوومەنى نیشتمانیى سوریا: ئەگەر رووسیا ڤیتۆ بەكار بێنێ دەبێتە دوژمنى گەلى سووریا

ئەنجوومەنى نیشتمانیى سوریا: ئەگەر رووسیا ڤیتۆ بەكار بێنێ دەبێتە دوژمنى گەلى سووریا
ئەندامێكى \"ئەنجوومەنى نیشتمانیى سووریا\""ى بەرهەڵست راى گەیاند، ئەگەر رووسیا ڤیتۆ لەدژى پەسەندكردنى دەستپێشخەرییەكەى كۆوەندى وڵاتانى عەرەبی بۆ لەكارلادانى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا لەلایەن ئەنجوومەنى ئاسایشەوە بەكار بێنێ، ئەوە دەبێتە دوژمنى گەلى سووریا.

رەزوان زیادە لە واشنتۆنەوە بە وارگەى (روسیا الیوم)ى راگەیاند \""لەگەڵ ئەوەى رێژیمى سووریا لە كوشتارى گەلەكەى بەردەوامە، كەچى مۆسكۆ هەر سوورە لەسەر پشتیوانیكردنى ئەو رێژیمە لە ئەنجوومەنى ئاسایش\"".

هەروەها ئاماژەى بەوە دا دوا كۆپیی بڕیارە چاوەڕوانكراوەكەى ئەنجوومەنى ئاسایش بەدەم هەندێ لە تێبینییەكانى رووسیاوە چوو، بۆیە دەبێ رووسیا دەرك بەوە بكا پێویستە پشتیوانى لە دەستپێشخەرییە عەرەبییەكەى تایبەت بە لەكارلاچوونى ئەسەد بكا\"".

زیادە گوتى \""ئەنجوومەنى نیشتمانى پشتیوانیى تەواوى لەلایەن گەلى سووریاوە لێ دەكرێ، هاوكات سوپاى سووریاى ئازادیش هەیە ئەوەى ویژدان و ئەركى سەرشانى بخوازن دەیكا\"".

هەروەها وریایى دا لەوەى \""ئەگەر رووسیا مافى ڤیتۆ بەكار بێنێ ئەوا رووبەڕووى هەموو عەرەب دەبێتەوە و ڤیتۆكە دژ بە كۆوەندى عەرەبی دەبێ نەك دژ بە شۆڕش و گەلى سووریا بەتەنیا، ئەوەیش پێوەندیى مێژووییى نێوان رووسیا و سووریا كۆتا پێ دێنێ و رووسیا دەبێتە دوژمنى گەلى سووریا\""."
Top