ڕۆژی 31-1-2012 به سه‌رپه‌رشتی خاتوو ئه‌نجێڵا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ر ١٦ هه‌رێم ونوێنه‌رانی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی میلله‌ته بێگانه‌كان، له‌نێوانیاندا نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی كوردی پارچه‌كانی كوردستان له‌ته‌ڵاری نوسینگه‌ی ڕاوێژكاری شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پێنجه‌مین كۆنگره‌ی تێكه‌ڵاوبوون - ئاوێته‌بوون (integation) به‌ڕیوه‌چوو،ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنگره تێكه‌ڵاوكردنی زیاتری میلله‌تانی بیگانه‌ی نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی وسوود وه‌رگرتن لێیان، ئه‌ویش له ڕێی فێركردنی زمان وڕاهینانیان به‌كه‌لتوری خۆیان وكارپێكردنیان له داموده‌زگا ئه‌هلی وحكومیه‌كان.ئه‌وسیاسه‌ته‌ش له پێشه‌نگی كاره‌كانی مێركله كه‌له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه بایه‌خی تایبه‌تی پێداوه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی ٨٢ ملیۆن كه‌سه‌و له‌نێوانیانیدا ١٦ ملیۆنی خه‌ڵكی بیانین،گه‌وره‌ترین ڕه‌وه‌ند توركه‌كانن له‌و وڵاته‌دا .
له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه بیانییه‌ی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیادا هه‌یانه وه‌ك په‌نابه‌ر وهه‌شیانه بۆكاری بازرگانی وزه‌ماله‌ی خوێندن وبواره‌كانی تر له‌و وڵاته نیشته‌جێبوون.