لێدوانی كاندیدێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌نكه‌ره جاڕس ده‌كات
سه‌لجوق ئۆناڵ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌توندی ئه‌و لێدوانه‌ی ریك پیری ئیدانه كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌و لێدوانه هیچ بنه‌مایه‌كی نیییه‌و نه‌شیاوه.
لای خۆشیه‌وه مارك تونه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی باراك ئۆباما ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌ی ریك پیری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه توركیا له‌لایه‌ن ئیسلامییه تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ريك پیری كه حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساسه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاله‌دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا رایگه‌یاندبوو كه توركیا له‌لایه‌ن ئیسلامییه تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاتی ئه‌وه‌هاتووه له‌ریزه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی\"ناتۆ\"" ده‌ركرێته ده‌ره‌وه و واشنتۆنیش یارمه‌تیه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته رابگرێت.
سیناتۆر ریك پیری(Rick Perry) ، له‌دایكبووی 4ی مارسی 1950یه‌و سه‌ر به پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكایه‌و له‌ئێستاشدا حاكمی ویلایه‌تی ته‌كسایه‌و یه‌كێكه له‌كاندیدی كۆمارییه‌كانیش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
پێشتریش سیناتۆر ریك پیری له‌یه‌كێك له‌لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وا سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه تا رێگه له فراوانبوونی نفوزی ئێرانی بگرێت و بڕیاری سه‌رۆك ئۆباماشى سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عیراق به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره دابووه قه‌ڵه‌م ."
