سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا
به‌پێی هه‌واڵێکی \""یورۆنیوز\""، هه‌ڵبژاردنی شۆڵتز پێشتریش پێشبینیی بۆ ده‌کرا. مارتین شۆڵتز سه‌رۆکی گروپی سۆسیالیستی ده‌سته راستییه میانه‌ڕه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه و له کۆی 670ده‌نگ، 387ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
رێککه‌وتنی نێوان دوو گروپی سۆسیالیسته‌کان و دیموکرات مه‌سیحییه‌کان، سه‌رکه‌وتنی شۆڵتزیان مسۆگه‌ر کردبوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، سه‌رکه‌وتنێکی زۆر به‌رچاوی نه‌بوو و \""دایانا ڤالیس\"" و \""نیرژ دیڤا\""ی به‌ریتانیایی، دوو رکابه‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌ی، هه‌ریه‌که‌و و 140ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
شۆڵتز جێگه‌ی \""یێرژی بوزک\"" ده‌گرێته‌وه که دوو ساڵ و نیو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بوو."
