موجاهیدین بۆ چۆڵكردنی ئه‌شره‌ف مه‌رجیان هه‌یه
سه‌رۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێران (مریه‌م ره‌جه‌وی) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه به چه‌ند مه‌رجێك ئاماده‌ن كه‌مپی ئه‌شره‌ف چۆڵ بكه‌ن و بگوازنه‌وه بۆ كه‌مپێكی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، له به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا پشتیوانی‌یان لێبكه‌ن و حكوومه‌تی عێراق له رووی ئه‌منییه‌وه بیانپارێزێت، ئاماده‌ن كه‌مپی ئه‌شره‌ف چۆڵ بكه‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌یه‌وه پێشنیازێكی خستووه‌ته روو كه دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف بگوازرێنه‌وه كه‌مپێكی دیكه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، تا كاتێك كاری گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتێكی سێهه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م كه‌مپه نوێیه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ركامه له دانیشتووانی كه‌مپه‌كه دیدار بكه‌ن و له ئه‌نجامدا شوێنێكیان بۆ دیاری بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یان.
حكوومه‌تی عێراق پێشتر رایگه‌یاندووه كه‌مپی ئه‌شره‌ف كه جێی نیشته‌جێ بوونی نزیكه‌ی 3 هه‌زار ئه‌ندامی موجاهیدینه، ده‌بێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ چۆڵ بكرێت و ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر داوای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م مۆڵه‌ته زیاتر بكات.
