ژیانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور كۆتایی‌ پێهات

ژیانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور كۆتایی‌ پێهات
(PNA)- سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور له‌كاتی‌ سه‌ردانێكی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پایته‌ختی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ هات



ته‌له‌فزیۆنی‌ حكوومه‌تی‌ كۆریای‌ باكوور له‌ هه‌ واڵێكدا رایگه‌یاند (كیم جۆنگ ئیل) سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌ ته‌مه‌نی‌ 69 ساڵیدا به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ و وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ هاتووه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ كۆریای‌ باكوور، (كیم جۆنگ ئیل) رۆژی‌ شه‌ممه‌ 17ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م به‌هۆی‌ زه‌ختی‌ زۆری‌ كار له‌سه‌ر له‌ش و مێشكی‌، تووشی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌ بووه‌ و مردووه‌.

(كیم جۆنگ ئیل) له‌ ساڵی‌ 1994 و پاش مه‌رگی‌ باوكی‌ بووه‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كۆمۆنیستیی‌ كۆریای‌ باكوور. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێهه‌مین كوڕی‌ به‌ ناوی‌ (كیم جۆنگ ئۆن) كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ سه‌رووی‌ 25 ساڵه‌وه‌یه‌، ببێته‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ كۆریای‌ باكوور.
Top