توندوتیژیه‌کانی میسر لانیکه‌م 10 کوژراو و زیاتر له 400 برینداری لێکه‌وته‌وه
به پێی هه‌واڵه‌کان، ناڕازییان رۆژی شه‌ممه، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌کاندا که‌ڵکیان له به‌رد و بۆمبی به‌نزینی(کۆکته‌ل مۆلۆتۆف) وه‌رگرتووه و پۆلیسیش به که‌ڵک وه‌رگرتن له باتووم و ته‌قه‌ی به‌ربڵاو، به‌ره‌وڕووی خۆپێشانده‌ران بووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌کان ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌کی زۆر له ناڕازییان به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منیه‌کانی میسر کوژراون.
له هه‌مان‌کاتدا، (که‌ماڵ ئه‌لجنزوری) سه‌رۆک وه‌زیرانی تازه‌ی میسر، ناڕازییانی به دژه شۆڕش ناوبرد و گوتی: هێزه ئه‌منییه‌کان راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خۆپشانده‌ران نه‌کردووه.
(جنزوری) دواوی له هاووڵاتییانی میسری کرد، تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت بده‌ن به کابینه‌که‌ی، به‌ڵکوو ئاسایش به‌رقه‌رار بێت و جارێکی دیکه به‌ره‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات هه‌نگاو بنێن.
پشێوییه تازه‌کانی هه‌فته‌ی رابردوو، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی خولی یه‌که‌یم هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ریانی هه‌ڵدا که له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوون.
-PNA
