لە فەڕەنسا ئەوەی نكۆڵی له‌جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن بكات، سزا ده‌درێت
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به (پارتی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ره‌نسا - یه‌كێتی له‌پێناو بزوتنه‌وه‌ی میللی) پرۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه یاسایه‌ش هه‌ركه‌سێك له‌و وڵاته نكۆڵی له قڕكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان بكات له‌سه‌رده‌ستی ئیمپراتۆریی عوسمانی كه له‌ساڵی 1915 روویدا، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندانی ده‌كرێت و به‌بڕی 45 هه‌زار یۆرۆش غه‌رامه ده‌كرێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ساڵی 1915دا نزیكه‌ی 1.5ملیۆن هاووڵاتی ئه‌رمه‌نی له‌سه‌رده‌ستی عوسمانیه‌كان قڕكراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت له‌كاتی په‌لاماری هێزه‌كانی روسیا بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ له‌ماوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا به‌هاوكاری میلشیا ئه‌رمه‌نیه‌كان زۆرێك لهكوردو تورك كوژراون.
لایخۆشیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یوب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌خنه‌ی له‌هه‌ڵوێستی فه ڕهنسا گرت و رایگه‌یاند: باشتر وایه پاریس له‌بری خوێندنه‌وه‌ی مێژووی توركیا مێژووی وڵاته‌كه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ش په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌بار ده‌بات.
-PUKmedia
