كێشه‌ی سوریا ده‌برێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌ره‌ب بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی سوریا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، شێخ حه‌مه‌د، روونیكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌نه به‌رباس و گفتوگۆ.
ئاماژه‌یدا: هه‌روه‌ك چۆن روسیا په‌نای برده به‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كۆمكاری عه‌ره‌بیش له بیری ئه‌وه‌دایه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 21 كانونی یه‌كه‌م
دیسه‌مبه‌ر له قاهیره په‌نا بباته به‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
وتیشی: له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه نیمچه رێككه‌وتنێكی به‌هێز هه‌یه.
هیواشی خواست سوریا به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كه‌ی عه‌ره‌ب رازی بێت، وتی: خوازیارین برایان له سوریا چاو به‌و بریاره‌یان بخشێننه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ واژوو له‌سه‌ر برۆتۆكۆلی چاودێرانی عه‌ره‌ب بكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن هیچ بڕیارێكی دیكه‌مان له‌وه زیاتر نییه.
