گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له لیبیا ده‌دۆزرێته‌وه
کۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که له نزیک گرتوخانه‌ی ئه‌بو سه‌لیم له نزیک ترابلوسی پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه، که له‌وێ له ساڵی 1996 قوربانیـیه‌کان کوژرابوون پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له باری گرتوخانه‌که گرتبوو. توڕه‌بوونی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه یارمه‌تیده‌ر بوو له هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شۆڕشه‌ی بوو به مایه‌ی له‌سه‌رکار لادانی قه‌زافی له مانگی ڕابردوو.
کاربه‌دستان ده‌ڵێن لێکۆڵه‌ران 2 هه‌فته له‌وه‌وپێش شوێنه‌که‌یان دۆزیبووه‌وه، به بوکارهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ی له شایه‌تحاڵه‌كان و کاربه‌دستانی پێشووی قه‌زافی ده‌ستیان که‌وتبوو.
