ئۆباما گفتوگۆ لەگەڵ عەباس و نەتەنیاهۆ دەكا

ئۆباما گفتوگۆ لەگەڵ عەباس و نەتەنیاهۆ دەكا
باراك ئۆباما سەركۆماری ئەمەریكا داوای لە هەریەك فەلەستین و ئیسرائیل كرد دەست بەگفتوگۆی ڕاستەوخۆ بكەنەوە و داوای لە مەحموود عەباس سەركردەی فەلەستین كرد لەبارەی بەئەندامبوونی فەلەستین لە نەتەوەیەلی یەكگرتوو پاشگەز بێتەوە.

ئۆباما ئەمڕۆ چوارشەم بەنیازە چاوی بەهەریەك لە عەباس و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرەیلی ئیسرائیل بكەوێ و گفتوگۆ لەبارەی ئەندامبوونی فەلەستین لە نەتەوەیەلی یەكگرتوو بكەن، وارگەی ئەلیكترۆنیی \"بی بی سی\""ی بەریتانیایی ئەمڕۆ چوارشەم بڵاوی كردەوە.

ئۆباما دوێنێ سێشەم لە لێدوانێكیدا بەڵێنی دا ڤیتۆ بەكار بێنێ بۆ وەستاندنی بەئەندامبوونی فەلەستین لە نەتەوەیەلی یەكگرتوو و پاڵپشتیی خۆی بۆ بۆچوونەكەی ئیسرائیل دەربڕی كە تەنیا گفتوگۆی ڕستەوخۆ ئاشتی بۆ وڵاتەكە دەگەڕێنتێتەوە.

بڕیارە عەباس هەینیی داهاتوو داوای بەئەندامبوونی فەلەستین لە نەتەوەیلی یەكگرتوو بەرز بكاتەوە و داوایەك پێشكێش بە بان كی-موون سكرتێری گشتیی ڕێكخراوەكە بكات.

نەتەنیاهۆ ڕای گەیاند، محەمەد عەباس سەركردەی فەلەستین پێویستە كاتی خۆی لە كردەوەی یەكلایەنانە بەهەدەر نەدات و داوای كرد گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر بەئەندامبوونی وڵاتەكە لە نەتەوەیەلی یەكگرتوو بكەن.

عەباس لە كاتێكی زووتری ئەم حەوتووە ڕای گەیاند، ئەو حەز دەكا لەگەڵ نەتەنیاهۆ چاوپێكەوتن بكا، بەڵام سوورە لەسەر داواكەی بۆ دانپێنانی نەتەوەیەلی یەكگرتوو بە وڵاتەكەی.

ساڵێك لەمەوبەر گفتوگۆی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هاتە وەستان، ئێستە هەریەك لە ئەمەریكا و ئیسرائیل داوا لە فەڵەستین دەكەن گفتوگۆ لەسەر داواكە بكەن، بەڵام بەرپرسەیلی فەڵەستین دەڵێن، گفتوگۆ بەرەو هیچ شوێنێكیان نابا.

فەلەستین داوا لە نەتەوەیەلی یەكگرتوو دەكا، دان بەسنووری وڵاتەكە بەر لە 1967 بكا و هەریەك لە وێست بانك، ڕۆهەڵاتی قودس و كەرتی غەزە بۆ فەڵستین بگەڕێندرێتەوە، بەڵام ئیسرائیل و ئەمەریكا بەتوندی لە دژی ئەم داوایە دەوەستن.
"
Top