حكوومه‌تی كاتیی لیبیا داوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات
مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی گواستنه‌وه‌ی لیبیا بۆ تێكشكاندنی چه‌كداره‌كانی قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته، داوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی كردووه.
عه‌بدولجه‌لیل له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی وتوویه‌تی قه‌زافی له ناوچه بیابانیه‌كانی باشووری لیبیا جێگیر بووه و پلان بۆ هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه داده‌نێت.
هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه وتی چه‌كداره‌كانی قه‌زافی زیاتر له شاری سه‌بها له باشووری لیبیا جێگیر بوون و قه‌زافی هه‌موو ئاڵتوونی لیبیای له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و بیر له هێرش كردن بۆ سه‌ر ناوچه نه‌وتیه‌كان و ناوه‌نده‌كانی كاره‌با ده‌كات.
هاوكات بڕیاره ئه‌مڕۆ نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكوومه‌تی كاتیی لیبیا، سه‌ردانی ته‌رابلۆس بكات.
