ئێران ره‌زامه‌ندى نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى
حكومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى خۆرئاوا له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران، و حكومه‌تى رِوسیاش داواده‌كات هه‌لی ته‌واو به ئێران بدرێت بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كارى ئاشتیه.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگهیاند: حكومه‌تى ئێران هه‌نگاوى ناوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى وڵاتى رِوسیای په‌سه‌ندكردوه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان.
وتیشی: پێویسته ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم وه‌ڵامى ئێران بداته‌وه و به‌ده‌م داواكاریه‌كانیان بێت.
شایانى باسه حكومه‌تى رِوسیا داواى له ئێران كرد ده‌ست به دانوستانه‌كان بكاته‌وه بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كارى ئاشتیه نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى."
