ژاپۆن فرۆشتنی كرێن به ئێران به‌هۆی به‌كارهێنانی له له‌سێداره‌دانه‌كاندا راگرت
ئه‌و كۆمپانیاییه دوای ئه‌وه‌ی كه مارك و والاس سه‌رۆكی كه‌مپه‌ینی \"یه‌كگرتوو دژی ئێرانی ئه‌تۆمی\"" له وتارێك له لۆس ئه‌نجلس تایمزدا رایگه‌یاند، كۆمپانیای تادانۆ یه‌كێك له كۆمپانیا دیاره‌كانی فرۆشتنی كرێنه به ئێران كه ئه‌ویش بۆ له‌سێداره‌دان به‌كاری ده‌هێنێ.
كه‌مپه‌نی \""یه‌كگرتوو دژی ئێرانی ئه‌تۆمی\"" ناوی كۆمێانیا دیاره‌كان و ئه‌و وێنانه‌ی كه به‌كارهێنراون له له‌سێداره‌دانه‌كاندا بڵازوكردووه‌ته‌وه، ماڵپه‌ڕی (ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت).
به‌كارهێهنانی كرێن له ئێران بۆ له‌سێداره‌دان له شوێنی گشتی بووه‌ته شتێكی باو‌و كرێنه‌كانی كۆمپانیای تادانۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تر بۆ ئه‌و كاره‌ساته به‌كاردێنن.
نیتن كارلتۆن به‌رێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی \""یه‌كگرتوو دژی ئێرانی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت، \""حكوومه‌تی ئێران رابردوویه‌كی به‌رچاوی له به‌كارهێنانی له له سێداره‌دان هه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌و كۆمپانیانه به بێ ئه‌وه‌ی كه بزانن داهاتوویه‌كی كێشه‌داری هه‌یه كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ئێران ده‌نێرن.
ئێران له دوای چین به دووه‌م وڵات له جیهاندا دێت به‌هۆی زۆری ئه‌نجامدانی له‌سێداره‌دان.
-Pna"
