عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح ده‌گه‌رِێته‌وه یه‌مه‌ن
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، \"زه‌ید ساری\"" رِاوێژكارى سیاسی حیزبی كۆنگره‌ى نیشتیمانى گشتى فه‌رمانرِه‌وا رِایگه‌یاند: رِۆژى یه‌ك شه‌ممه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى 33 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حیزبه‌كه‌ى، عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌گه‌رِێته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
وتیشی: بارى ته‌ندروستى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن جێگره و به‌ره‌و چاك بونه‌وه ده‌رِواتء، له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌یدا هاوڵاتیانى یه‌مه‌ن ئاهه‌نگ ده‌گێرِن به گه‌رِانه‌وه‌ى.
شایانى باسه، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكى یه‌مه‌ن به‌هۆى بۆردومان كردنى به موشه‌ك له ته‌لاری كۆماری‌دا بریندار بو بوه هۆى سوتاندنى جه‌سته و ده‌موچاوى و تائێستا 8 نه‌شته‌رگه‌ری له وڵاتى سعودیه بۆ ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن"
