سوریا: 11 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌گرتوخانه‌كانى سوریادان
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، چالاكوانانى مافه‌كانى مرۆڤ له سوریا رِایانگه‌یاند له‌چوار مانگى خۆپیشاندانه‌كانى سوریا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته زیاتر له 60 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، و پاشان زۆرینه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌دابون و ئازاد كراون به‌ڵام تائێستا زیاتر له 11 هه‌زاریان له به‌ندیخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كان تائێستا زیاتر له 1600 كه‌س به‌گوله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون و هه‌زارانى دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌كانى مافی مرۆڤیش له سوریا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌ندیخانه‌كان پرِكراوان له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌رِه‌مه‌كى خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، به‌پێى وته‌ى چالاكوانانى مافى مرۆڤ.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
