برلسكۆنى خۆى كاندید ناكاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا رِه‌تى كرده‌وه بۆ خولى داهاتوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى وڵاته‌كه‌ى خۆى كاندید بكاته‌وه.
\"سیلڤۆ برلسكۆنى\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا رِایگه‌یاند كه دواى كۆتایی هاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى خۆى كاندید ناكات و ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت.
برلسكۆنى وتیشی: ده‌مه‌وێت رِێگه له‌به‌رده‌م رِكابه‌ره‌كانم واڵا بكه‌م و جارێكى تر خۆم كاندید نه‌كه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئیتاڵیا.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا ئاشكراشی كرد كه \""ئه‌لڤارۆ\"" كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى ئیتاڵیا ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا.
سیلڤۆ برلسكۆنى ته‌مه‌نى 74 ساڵه و ساڵى 2013 كۆتایی به سه‌رۆكایه‌تى دێت.
"
