باشورى سودان به‌فه‌رمى بوه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ
ئهمرِۆ شه‌ممه، ده‌وڵه‌تى باشورى سودان به‌فه‌رمى سه‌ربه‌خۆیی خۆى وه‌رگرت و له رِێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بوه 193 ـهیمن وڵاتى ئه‌ندام له رِێكخراوهكه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِهزامهندى نیشاندا بۆ رِهوانهكردنى هێزێكى ئاشتى پارێزى بۆ وڵاتى باشورى سودان.
هێزه ئاشتى پارێزه‌كه نزیكه‌ى 8 هه‌زار سه‌ربازه و ئه‌ركیان پاراستنى ئاسایشى وڵاته نوێیه‌كه‌یه و رِێگرتنه له شهرِ.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى سودان به‌فه‌رمى دانپێدانى خۆى به باشورى سودان رِاگهیاندوه و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكى سودان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ئاماده‌بون له رِاگهیاندنى ده‌وڵه‌تى باشورى سوداندا.
شایانى باسه رِاگهیاندنى ده‌وڵه‌تى باشورى سودان له‌كاتێكدا كه هێشتا كێشه‌ى ناوچه‌ى ئهبیهى نێوان هه‌ردولا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نه به نه‌وت.
