مه‌رجى ده‌ستبه‌رداربونى موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات ئاشكراده‌بێت
ئهمرِۆ چوارشه‌ممه، به‌رپرسێكى حكومه‌تى رِوسیا كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات رایگه‌یاند: موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا به‌و مه‌رجه‌ى رِێگه بدرێت له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا \"سه‌یفولئیسلام قه‌زافی\"" كورِى كاندید بكات، ئاماده‌یه ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى رِوسیا ئاشكرایی كرد كه تاكه مه‌رجى موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ده‌ستبه‌رداربون له ده‌سه‌ڵات ته‌نها رِێگهدانه به كورِهكهى كه خۆى كاندید بكات.
شایانى باسه هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌هاوكارى فرِۆكهكانى ناتۆ، له شارى ته‌رابلوسی پایته‌ختى لیبیا نزیك ده‌بنه‌وه و ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان ماوه بگه‌نه پایته‌خت و له‌ده‌ستى هێزه‌كانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ریبهێنن."
