به‌ریتانیا داواده‌كات هه‌ڵه‌ى عێراق له‌ لیبیا دوباره‌ نه‌كرێته‌وه‌

به‌ریتانیا داواده‌كات هه‌ڵه‌ى عێراق له‌ لیبیا دوباره‌ نه‌كرێته‌وه‌
وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا، داواى كرد دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى لیبیا و كۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى لیبیا، سوپاى لیبیا هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه‌.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، \"ئه‌ندرۆ میچێل\"" وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌ڵه‌ى عێراق له‌ لیبیا دوباره‌ نه‌كرێته‌وه‌ و دواى ته‌واوبونى جه‌نگى لیبیا سوپاى لیبیا هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه‌.
وتیشی: دواى ته‌واو بونى جه‌نگى لیبیا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چه‌ندین چاودێر ده‌نێردێت بۆ چاودێری كردنى رِه‌وشى لیبیا و ئاگاداربون له‌ بارودۆخى ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌/ رِۆیته‌رز"
Top