ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌وڵى سزادانى سوریایه و رِوسیاش دژایه‌تى ده‌كات
وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌وڵى گه‌ڵاڵه كردنى برِیارێكدان بۆ سزادانى حكومه‌تى سوریا، و حكومه‌تى رِوسیا دژى ئه‌و برِیاره‌یه.
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پرِۆژه برِیارێكیان ئاماده‌كردوه به‌مه‌به‌ستى سه‌پاندنى سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریا به‌هۆى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران و كوشتن و برینداركردنى سه‌دان هاوڵاتى سوری.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى رِوسیا دژایه‌تى خۆى بۆ سه‌پاندنى هه‌ر جۆره سزایه‌ك ده‌ربرِى به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریادا.
\"ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشیڤیچ\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: حكومه‌تى رٍِوسیا بۆ چه‌ندین جار رِایگه‌یاندوه كه دژى هه‌ر جۆره برِیارێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه دژ به حكومه‌تى سوریا بێت و به‌دورى ده‌زانین بارودۆخى سوریا هه‌رِه‌شه بێت بۆسه‌ر جیهان.
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانیان چرِ كردۆته‌وه بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریا به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى و كوشتنى خۆپیشانده‌ران.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""د‌یڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هۆشدارى دایه حكومه‌تى رِوسیا و چین له‌دژایه‌تى كردنى برِیاری سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریا و رِایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ دژى برِیارى سه‌پاندنى سزا بدات به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریا به‌رپرس ده‌بێت له‌و كرداره‌ى و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
