ئۆباما داوا له قه‌زافی ده‌كات ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و قه‌زافی رِایده‌گه‌ێنێت تامردن له ده‌سه‌لاتدا ده‌مێنێته‌وه
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، رِایگه‌یاند: دره‌نگ یان زوو موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات برِوات و كورسی ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتیشی: پێشهات و رِوداوه‌كانى لیبیا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی له پاشه‌كشێدایه و به‌ره‌و ولاواز بون ده‌چێت.
له‌به‌رامبه‌ردا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له نوێترین لێدوانی‌دا رِه‌تى كرده‌وه ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و رِایگه‌یاند تا مردن له لیبیا ده‌مێنمه‌وه ده‌ستبه‌ردارى وڵات و پۆسته‌كه‌م نابم.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
