دواى 83 ساڵ رِێگه به‌ئیخوان موسلیمین ده‌درێت حیزبێك دابمه‌زرێنێت
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، لیژنه‌ى كاروبارى پارته‌كانى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى له 18ـى مانگى رِابردو له‌لایه‌ن دكتۆر محمد سه‌عید كه‌تاتنى داوایه‌ك پێشكه‌ش كرا بۆ دامه‌زراندنى پارتێكى نوێ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروباری پارته‌كانه‌وه رِێگه‌درا به دامه‌زراندنى ئه‌و پارته و له‌مرِۆوه ده‌توانن پارتێكى نوێ دابمه‌زرێنن و كارى سیاسی بكات.
كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین كه ماوه‌ى 83 ساڵه دامه‌زراوه له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانرِه‌وایه‌تى حوسنى موباره‌ك كه ماوه‌ى 30 ساڵ حوكمى میسر كرد سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى ئیخوان موسلیمینى قه‌ده‌غه كردبو و رِێگه‌ى پێنه‌ده‌دان به‌شدارى له پرۆسه‌ى سیاسی وڵات‌دا بكه‌ن.
شایانى باسه له 11ـى شوباتى ئه‌مساڵ دواى 18 رِۆژ له خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى گه‌لى میسر كۆتاییان به فه‌رمانرِه‌وایی 30 ساڵه‌ى حوسنى موباره‌ك هێنا.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
