پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى ئیسپانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكستى هێنا
پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، و پارتی گه‌لی موحافیزكاری ئیسپانیا هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌كانی ئیسپانیای برده‌وه‌و شكستێكی گه‌وره‌ی رِوبهری سوسیالیسته‌كانی ئه‌و وڵاته كرده‌وه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیسپانیادا دوای جیاكردنه‌وه‌ى %90ی دهنگهكانء، به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، پارتی گه‌ل توانیویه‌تی زیاتر له %37 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر %28ی ده‌نگه‌كان بۆ پارتی سۆسالیستی ده‌سه‌ڵاتدار.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 65%ـى هاوڵاتیانى ئیسپانیا به‌شداریان تێدا كردوه و تائێستا 90%ـى ده‌نگه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه.
خۆسیه لویس سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا هۆكارى شكستى پارته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گهرِاندهوه بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ى ئیسپانیاى گرتۆته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، \"ئه‌لفریدۆ بیریس\"" وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا رِایگهیاند: دواى 28 ساڵ سۆسیالیست نه‌یتوانى زۆرینه‌ى ده‌نگى شاره‌كانى سیڤیلیه و به‌رشه‌لۆنه و كاستێلا به‌ده‌ستبهێنێت و پارتى گه‌ل توانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
شایانى باسه برِیاره له‌سه‌ره‌تایی ساڵى داهاتودا هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى ئیسپانیا بهرِێوهبچێت."
