پەرلەمانی عەرەبی بەیاننامەیەك لەبارەى دۆخى ناوچەكە دەردەكات
بەیاننامەكە جەختى لەسەر راگراتنى رشتنى خوێنى رۆڵەكانى یەك نیشتمان و ڕێزگرتن لە یاسا و ویستى گەلى عەرەب و مافە مەدەنى و سیاسییەكانى كردەوە.
لەبارەى دۆخى عێراقەوە پەرلەمانى عەرەبی جەختى لەسەر گرینگیى كاركردن بۆ نەهێشتنى داگیركارى و یەكەتیى نیشتمانیى عێراق كردەوە، هەروەها هەر بانگهێشتنێك یاخۆ رێوشێنى بەئامانجى تێكدانى تەناهى و جێگیریى عێراق رەت كردەوە.
هەروەها لەبارەى پرسى فەلەستینەوە، پەرلەمانى عەرەبی جەختى لە \"دان پێدانان بەپرەنسیپى مافى گەڕانەوە بۆ سەرجەم فەلەستنییەكان و رەتكردنەوەى نیشتەجێكردن و كار بۆ دیاریكردنى سەرجەم گرتییە فەلەستینییەكانى لە گرتیگەكانى ئیسرائیل\"" كردەوە.
لەبارەى دیالۆگى عەرەبیى ئێرانیشەوە پەرلەمانى عەرەبى بڕیارى گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویستى دا بۆ بەستنى یەكەم گەڕى دانوستاندنى عەرەبیى ئێرانى.
هەروەها لەبارەى دوورگەكانى ئیماراتەوە كە ئێران \""داگیر\""یانى كردووە، پەرلەمانى عەرەبى سەرلەنوىَ داواى لە ئێران كرد بەشێوازى ئاشتییانە پرسى دوورگەكانى ئیمارات (تونبى گەورە-تونبى گچكە-ئەبومووسا) چارەسەر بكات، لەوانە پەنابردن بۆ دادگەى دادی نێودەوڵەتی.
وا بڕیارە سبەى دووشەم پەرلەمانى عەرەبی كۆتایی بەخولى ئاساییى خۆى بێنىَ، دواى ئەوەى راپۆرتەكانى هەرسىَ لێژنەى یاسایی، ئابوورى و كۆمەڵایەتى و مافەكانى مرۆڤ تاوتوىَ دەكات.
موحسین سەعدوون ئەندامى پەرلەمانی عەرەبی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \""لە دانیشتنى دووەمى پەرلەماندا دەمەقاڵى لە نێوان عەلى دەقباسى سەرۆكى پەرلەمانى عەرەبى و عەبدولعەزیز حەسەن سەرۆكى شاندى سووریا دروست بوو\"".
سەعدوون روونى كردەوە \""سەرۆكى پەرلەمانى عەرەبى گوتى نابىَ لە ئاست رووداوەكانى سووریا بىَ دەنگ بین و ئەمەش بووە هۆى ناڕەزایى سەرۆكى شاندى سووریا\""."
