قه‌زافی: كه‌س ناتوانێت جێگاكه‌م بدۆزێته‌وه
له‌یه‌كه‌م تۆمارى ده‌نگیدا دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ناتۆ بۆردومانى جێگاكه‌ى كرا سه‌رۆكى لیبیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌جێگایه‌كدا خۆى حه‌شارداوه كه‌س ناتوانێت بیدۆزێته‌وه.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا له تۆمارێكى ده‌نگیدا رِایگه‌یاند: وڵاتانى خۆرئاوا و خاچپه‌رسته‌كان ناتوانن بمدۆزنه‌وه.
سه‌رۆكى لیبیا، ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كرد له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سی ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ى.
شایانى باسه، له‌ماوه‌ى رِابردودا هێزه‌كانى ناتۆ بۆردومانى حه‌شارگه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی كرد كه بوه هۆى كوشتنى كورِێكى له‌گه‌ڵ سێ برازاى ، له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تى ئیتاڵیا ئاشكرایی كرد كه قه‌زافی برینداربوه یان شارى ته‌رابلوسی پایته‌ختى جێهێشتوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
