وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا
ئەمڕۆ چوارشەم وەزیری دەرەوەی ئێران عەلی ئەكبەر ساڵحی گەیشتە باڵەفرگەی بەغدا و لەلایەن هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ كرا.

ساڵحی بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە عێراق و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند كەسایەتییەكی تر پێشوازی لێ كرا، ئاژانسی (مهر نیوز) بڵاوی كردەوە.

ئەوە دووەمین سەردانی عەلی ئەكبەر ساڵحییە بۆ عێراق لەو كاتەی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێرانی وەرگرتووە.

ساڵحی لە سەردانی یەكەمیدا بەمەبەستی پێرۆزباییكردن لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ هاتبووە عێراق.


-ئاكانیوز
Top