خه‌رجى رِاوه‌دونانى ئوسامه بن لادن 3 تریلیۆن دۆلار بوه
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده له‌خاكى پاكستان كوژرا، رِۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا خه‌رجى رِاوه‌دونانى ئاشكرا ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
رِۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكی بڵاوى كرده‌وه ماوه‌ى 13 ساڵه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵى له‌ناوبردنى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پرِۆسه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه.
جه‌نگى عێراق و ئه‌فغانستان كه ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دابو له‌رِێگه‌ى گرتنى ئه‌و دوو وڵاته كۆنترۆڵى رِێكخراوى قاعیده بكات و ئوسامه بن لادن ده‌ستگیر بكات به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو.
سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆسانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى داوه بۆ له‌ناوبردنى بن لادن داهاتێكى زۆری تێچوه كه نزیكه‌ى 3تریلیۆن دۆلار ده‌بێت.
