ئه‌رۆدگان \"پرِۆژه شێته‌كه\"" ئاشكرا ده‌كات"
سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا پرِۆژه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى پارته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و به پرِۆژه شێته‌كه ناسراوه، كه به‌پێى ئه‌م پرِۆژه ئه‌سته‌نبوڵ ده‌بێته خاوه‌نى گه‌وره‌ترین به‌نده‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا.
\"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" له هه‌ڵمه‌تێكى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رِایگه‌یاند: ئه‌م پرِۆژه به پرِۆژه شێته‌كه ناسراوه و گۆرِانكاریه‌كى گه‌وره له جوگرافیاى ئه‌سته‌نبوڵ دروست ده‌كات، به‌پێى ئه‌م پرِۆژه نۆكه‌ندێكى گه‌وره له‌ناوه‌رِاستى ئه‌م شاره‌دا دروست ده‌كرێت و هه‌ردو پارچه‌ى ئه‌و شاره به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات و ئه‌و شاره ده‌بێته خاوه‌نى گه‌وره‌ترین نۆكه‌ند له‌ناوچه‌كه‌دا كه پاڵپشتێكى گه‌وره‌یه بۆ به‌ره‌وپێشچونى بوارى بازرگانى و گه‌شتیاری له توركیا.
ئه‌م پرِۆژه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌گه‌وره‌ترین پرِۆژه‌ى ئه‌م سه‌ده هه‌ژمارده‌كرێت تائێستا پێشكه‌ش كرابێت.
ئه‌ردۆگان وتیشی: حكومه‌ت به‌یه‌ك چاو سه‌یری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات له باكور تا باشور و به‌جیاوازى نه‌ته‌وه‌وه."
