رِوسیا ئیدانه‌ى هێرشكردنه سه‌ر موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌كات
هه‌وڵدان بۆ كوشتنى سه‌رۆكى لیبیا له‌لایه‌ن فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ناتۆ، كاردانه‌وه‌ى جیاى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ء، له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شدا رِوسیا و فه‌نزوێلا ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، \"فلادیمێر پۆتین\"" سه‌رۆك وه‌یزیری رِوسیا له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، رِایگه‌یاند: هێزه‌كانى ناتۆ برِیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیان تێپه‌رِاندوه و هیچ پاساوێكیان نییه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى لیبیا.
پۆتین، رِه‌خنه‌شی له هێزه‌كانى ناتۆ گرت له هه‌وڵدان بۆ كوشتنى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا.
له‌بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا فرۆِكه‌كانى ناتۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى لیبیایان كرده ئامانج كه گومان ده‌كرا موعه‌مه‌ر قه‌زافی خۆى تێدا حه‌شاردابێت به‌ڵام حكومه‌تى لیبیا رِه‌تى كرده‌وه قه‌زافی له‌و جێگایه‌دا بوبێت.
له‌لای خۆیه‌وه \""هۆگۆ چاڤێز\""ـى سه‌رۆكى فه‌نزوێلا ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى ناتۆى كرد بۆ كوشتنى موعه‌مه‌ر قه‌زافی و پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربرِی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لیبیا به‌رِێگه‌ى ئاشتى.
سه‌رچاوه/جه‌زیره"
