ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدارانى یه‌مه‌ن رِێككه‌وتن
به‌هۆى ده‌ستپێشخه‌ری وڵاتانى كه‌نداو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى یه‌مه‌ن هه‌ردو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌ت رِێككه‌وتن.
ئۆپۆزسیۆنى یه‌مه‌ن رِه‌زامه‌ندیان نیشاندا له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ده‌ستپێشخه‌ری وڵاتانى كه‌نداو، و پێشتریش حكومه‌تى یه‌مه‌ن رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌مان ده‌ستپێشخه‌ری.
به‌پێى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى وڵاتانى كه‌نداو: پێویسته \"عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح\"" سه‌رۆكى یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و پۆسته‌كه‌ى رِاده‌ستى جێگره‌كه‌ى بكات و، له‌ماوه‌ى سێ مانگى داهاتوشدا هه‌ڵبژاردنێكى گشتى ئه‌نجام بدرێت.
له‌لای خۆیانه‌وه \""گه‌نجانى شۆرِشگێری یه‌مه‌ن\"" رِه‌تیان كرده‌وه به‌و ده‌ستپێشخه‌ریه قایل ببن و داوایان له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كرد پاشگه‌زببنه‌وه له برِیاره‌كه‌یان و ده‌ستپێشخه‌رى وڵاتانى كه‌نداو رِه‌ت بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ى سێ مانگه خۆپیشاندان له وڵاتى یه‌مه‌ن به‌رده‌وامى هه‌یه و له‌سه‌ره‌تایی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به‌هۆى رِوبه‌رِوبونه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانى یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا سه‌دان خۆپیشانده‌ر كوژراون جگه له برینداربونى هه‌زارنى دیكه‌ء، له‌دواین رِوداویشدا هێزه ئه‌منیه‌كانى 3 خۆپیشانده‌ریان كوشت.
سه‌رچاوه/ئاژانسه‌كان"
