ئه‌مه‌ریكا داواى دیارى كردنى داهاتوى هێزه‌كانى ده‌كات له عێراق
\"مایل مۆڵن\"" سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند: تائێستا حكومه‌تى عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى نه‌كردوه له‌دواى ساڵى 2011 بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر داوایه‌كى له‌و جۆره پێشه‌ش بكه‌ن پێویسته به‌زوترین كات برِیاربدهن.
به‌پێى رِێكهوتنامهى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێویسته سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵى 2011 له عێراق بكشێننه‌وه.
مۆڵن، وتیشی: پێویسته دانوستانه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ستپێبكات و داهاتوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاری برێت.
له‌لای خۆیه‌وه نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر تواناى هێزه‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسایشى عێراق و وه‌رگرتنى ئه‌و ئه‌ركه به‌سه‌ركه‌وتویی.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
