وڵاتانى خۆرئاواش هۆشدارى ده‌ده‌نه حكومه‌تى سوریا
گوڵان/س.م
له‌خۆپیشاندانه‌كانى هه‌ینى وڵاتى سوریا كه‌به\"هه‌ینى مه‌زن\"" ناونرابو، به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له كوژرا و بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، ئیدانه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌رانى سوری ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه و داواى ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنى توندوتیژیه‌كان ده‌كه‌ن.
\""فه‌رحان حه‌ق\"" وته‌بێژى ئه‌مینداری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، داواى له حكومه‌تى سوریا كرد رِێز له مافه‌كانى مرۆڤ بگرێت و چاكسازى ئه‌نجام بدات و ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنى كوشتنى خۆپیشانده‌ران ده‌كات، و بارودۆخى ئه‌و وڵاته‌ى به‌مه‌ترسیدار ناوبرد.
له‌درێژه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان دژى به‌كارهێنانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانى سوری، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا داواى له حكومه‌تى سوریا كرد چاكسازى به‌په‌له ئه‌نجام بدات و توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ینی سوریادا زیاتر له 80 خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كى زۆریش برینداربون
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
