رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تى سوریا ئاگادارده‌كه‌نه‌وه
گوڵان/س.م
هه‌ریه‌ك له رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ى توندوتیژیه‌كانى حكومه‌تى سوریا ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى له حكومه‌تى سوریا كرد چاكسازى به‌په‌له ئه‌نجام بدات، به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به كوشتن و ده‌ستگیركردنى خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها رِێكخراوى لێبوردنى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراشی كرد كه ژماره‌ى كوژراوانى خۆپیشاندانه‌كانى سوریا گه‌یشتۆته 220 كه‌س.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوای له حكومه‌تى سوریا كرد ده‌ستبه‌ردارى به‌كارهێنانى هێزببێت دژى خۆپیشانده‌ران و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌زیندانه‌كاندا.
\"هیلاری كلینتۆن\"" له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِاشیگه‌یاند: به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریاوه خۆپیشانده‌ران په‌نا بۆ توندوتیژى ده‌به‌ن.
كلینتۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌سته‌مه ئامارێكى رِاست له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌ى كوژراوان و بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆى رِێگه‌نه‌دان به رِۆماڵكردنى رِوداوه‌كان له‌لایه‌ن رِۆژنامه‌نوسانه‌وه.
سه‌رچاوه/جه‌زیره"
