یه‌كێتى ئه‌وروپا رِه‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت

یه‌كێتى ئه‌وروپا رِه‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت

گوڵان/س.م

دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك كاندیدى رِه‌ت كرده‌وه‌، یه‌كێتى ئه‌وروپا رِه‌خنه‌ له‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ده‌گرێت.

ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه‌، \"ناتاشا بوتله‌ر\"" وته‌بێژى كۆمسیارى ئه‌ورویا، له‌ میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى هاوبه‌شى توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا رِایگه‌یاند: به‌دواداچون بۆ رِه‌تكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا، به‌مه‌به‌ستى زانینى هۆكارى رِه‌ت كردنه‌وه‌یان.

وتیشی: برِیاره‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى توركیا له‌ناوچه‌ كوردنشینه‌كان مایه‌ى نیگه‌رانیه‌ء، سیستى هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌دیموكراتى كردنى ئه‌و وڵاته‌ نیشان ده‌دات.

شایانى باسه‌، برِیاره‌ مانگى ئایار هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانى توركیا به‌رِێوه‌بچێت، و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا 12 كاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ حه‌وتیان كوردن."
Top