عه‌مرو مو‌سا: كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی دوا ده‌خرێت
ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی ئاشكرایی كرد: چاوه‌رِێ ده‌كرێت كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت و دوابخرێت.
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه،\"عه‌مرو مو‌سا\"" ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: به‌دورى ده‌زانم كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی له‌واده‌ى دیارى كراودا ببه‌ستریت، و لایه‌نه‌كان له‌گفتوگۆى به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دواخستنى كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی.
وتیشی: برِیارى دواخستنى كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی به رِێككه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌بێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه دژى ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق، \""ئوسامه نوجێفی\"" سه‌رۆكى پارله‌مانى عێراق، هۆشدارى دا له رِه‌ت كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی له عێراقء، رِایگه‌یاند: دواخستنى كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی زیان به په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بی ده‌گه‌ێنێت.
شایانى باسه، برِیاره كۆنگره‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی له شارى به‌غدا له سه‌ره‌تاى مانگى ئایار ببه‌سترێن.
سه‌رچاوه/ئه‌لجیوار"
