سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیرى ناوخۆ و دارایی میسر دادگایی ده‌كرێن
به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى، دادگایی میسر برِیارى دا به دادگایی كردنى سه‌رۆك وه‌زیری پێشوى میسر و هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ و دارایی.
دادگایی باڵاى تاوانه‌كانى میسر برِیارى دا به دادگایی كردنى هه‌ریه‌ك له \"ئه‌حمه‌د نه‌زیف\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرى پێشوى میسر و، \""حه‌بیب عادلی\"" وه‌زیرى ناوخۆ و، \""یوسف به‌تریس\"" وه‌زیرى دارایی، به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و قۆرخ كردن و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى ئه‌و وڵاته له‌به‌رژه‌وه‌ندى خیان.
هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ و دارایی پێش رِوخانى حكومه‌ته‌كه‌ى حوسنى موباره‌ك میسریان جێهێشتوه و به‌ره‌و وڵاتێكى نادیار هه‌ڵهاتون، بۆیه دادگا به حوكمى ئاماده‌نه‌بو حوكمیان له‌سه‌ر ده‌دات.
دادگایی كردنى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پێشوى حكومه‌تى میسر، دواى ئه‌وه دێت كه دادگای میسر حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر و هه‌ردو كورِه‌كه‌ى ده‌ستگیركردوه به‌مه‌به‌ستى دادگایی كردنیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌یان كراوه كه دیارترینیان كوشتنى خۆپیشانده‌ران و گه‌نده‌ڵیه.
سه‌رچاوه/ رِوسیا ئه‌لیه‌وم"
